چۆن ئێكسسوارێكی نایاب لە جوانی هەڵدەبژێری !

چۆن ئێكسسوارێكی نایاب لە جوانی هەڵدەبژێری !
گەوهەر و گۆبەررۆك و ئەڵماس و زێڕ و زیوو، ئەوانە كچان و خانمان دوو دڵ دەكەن، لە هەڵبژاردنی یەكێك لەوانە و تا بە بەرۆك و مل و گوێچكەیانەوە وەبكەن، هەندێ جاریش خانمان زێدەڕۆیی دەكەن لە لەبەر كردنی ئێكسسوار و خشل، چونكە ئەگەر ئێكسسواری زێدە لەبەر بكەی، جوانیت دەشێوێنێت، ئەگەر لە ئێكسسواریش دوور بیت، ئەوكاتە كاریگەری لەسەر جوانیت دەكات. بۆیە وا باشە بزانی چ جۆرە ئێكسسوارێك لەگەڵ روخسار و شێوەت دەگونجێ، كە لەم چەند خاڵەدا بۆتان روون دەكەینەوە :
- هەر ئێكسسوارێك گوزارشت لە جوانی خۆی دەكات، مۆدەی ئێستای ئەو وەرزە زیاتر ئێكسسواری گەورەن، بەڵام ئەوەندەش گەورە نەبێت كە بەشێكی زۆری جەستە بشارێتەوە.
- ئەگەر بەژن و باڵات كورتە، ناكرێت ئێكسسواری قاش گەورە لەبەر بكەی، چونكە جوانیان پێچەوانەی یەكترە و جوانیت دەشێوێنێت.
- ئەو رۆژانەی جلی بە مل لەبەر دەكەی، پێویستت بە ملوانكە نابێ، تەنیا ئەو رۆژانە لەملیان بكە كە ملت بەدەرەوە دەبێت.
- سەبارەت بە بازنی دەست، ئەگەر سەر دەستی جلەكەت درێژ بوو، دەبێ بازنی بچووك لە دەست بكەیت، ئەگەریش سەر دەستی جلت بچووك بوو، بازنێكی گەورە لە دەست بكە.
- لە بارەی رەنگی ئێكسسوارەوە، بزانە چ رەنگێك لەگەڵ رەنگی پێستت شیاو و گونجاوە، لەم كاتەدا زیاتر رەنگی سەوز و سوور و قاوەیی، شا رەنگە بۆ ئێكسسوار، كچانیش دەتوانن هاو رەنگی نێوان ئێكسسوار و جل و ماكیاژیان دروست بكەن، بۆ نموونە دەتوانن رەنگی گوارە و جەنتا هاورەنگ بێت یان دەتوانین رەنگی بازن و پێڵاو لە هەمان رەنگ بێت.
- هەوڵبدە زێدەڕۆیی نەكەی لە زۆر لەبەر كردن و پۆشینی ئێكسسوار، چونكە هەندێ جار لە جیاتی جوانت بكات، بەڵكو جوانیشت دەشێوێنێت.
Top