زۆربەی خانمان جلی زۆریان هەیە و كاتێك دەیانەوێ جلێك لەبەر بكەن، دشڵەژێن و دوو دڵ دەبن لە هەڵبژاردنی جلەكانیاندا، هەندێ جاریش جلی نایابیان لە بەردەستە و بەڵام بە فكریاندا ناچێت كە ئەو جلە نایاب دەبێ لە جوانیدا، وا چاكە كچان و خانمان لەو وەرزەدا جلی پۆشتە لەبەر بكەن، با خۆیان لە سەرما و سۆڵە بپارێزن. ئەگەر دەتەوێت جلێكی خۆش و سووك و جوانت لەبەر بێ، چاكێتی كورت نایابترین نموونەیە بۆ ئەو مەبەستە، دەتوانی چاكێت لەگەڵ هەموو جلی دیكەدا دەگونجێ، بۆ نموونە: چاكێتی كورت لەگەڵ پانتۆڵ و كاوبۆی (جینز) و تەنوورەش لەبەر بكەی، هەروەها لەگەڵ جلی سەرەوەشدا شیكە، چونكە چاكێتی كورت لەگەڵ بەدی و بلووز و قەمیسیشدا گونجاو دەبێت، چاكێت كورت و درێژی هەن، زۆربەی خانمان حەز بە چاكێتی كورت دەكەن، چونكە لەبەر كردنی خۆشە و سانایە، چاكێتی درێژیش بۆ گەشت و شوێنی دوورە، پێچەوانەی ئەوە دەتوانی چاكێتی كورت بۆ شوێنی دەوام و بازاڕكردن و چوونە دەرەوەش لەبەر بكەی، لە بارەی رەنگی چاكێت، زیاتر رەنگی قاوەیی و رەش و رەساسی دیارترین رەنگن بۆ ئەو جلە.