لەمەودوا شەقام و شوێنی رۆیشتن و پەڕینەوە پڕ ئاو دەبن، هەندێك شوێنیش بەهۆی زێرابەوە ئاویان لێ دەوەستێ، خانمان ئەگەر هەمان ئەو پێڵاوە لە پێ بكەن كە لە هاوین و پاییزدا لەپێیان دەكرد، تووشی گرفت دەبنەوە و لەوانەیە جلەكانیان پیس بێت، یان تووشی تەڕبوونی پێ و تەزینی پەنجەكانی قاچیان ببن، بۆیە خانمان دەبێ بیر لە گۆڕینی پێڵاو و سەندەڵەكانیان بكەنەوە، تا بیگۆڕن و بیكەن بە پووت و پێڵاوی زستانە، ئەگەر تۆ زۆربەی جل و بەرگت گۆڕیوە تا لەگەڵ وەرزی سەرما بگونجێ، كەوایە دەبێ بیریش لە پێڵاوت بكەیتەوە، لە وەرزی زستاندا زیاتر دوو جۆرە پێڵاو بۆ خانمان باو دەبێ، یەكەمیان پووتی درێژە، كە زیاتر لە پێست دروست دەكرێ، تا نزیكەی ژێر چۆك دەبێت، یان بەشێكی دیكەیان تا ناوەڕاستی قاچە، دووەم جۆریش پێڵاوی زستانەیە، كە پێڵاوی سادە و جۆرێكی دیكەشی لە قوماش و قەدیفە دروست دەكرێن، ئەوەی كۆتایی لە پێ كردنی خۆشە و شێوازیشی سەرنجڕاكێشە و دەكەوێتە بەر دڵان، ئەوانەش چەندین نموونەی پێڵاو و پووتی زستانەن، تۆش دەتوانی یەكێك لەو مۆدانە دەستنیشان بكەیت و دواتر بە دەستیان بهێنی و لەپێیان بكەیت تا وەك شازادەیەكی سەرما و سۆڵە دەربكەویت.