هەمیشە لە بواری ئەندازیاری باڵەخانەدا، چەندین شێوەی جوان و سەیر دەبینین، بەڵام تا ئێستا لە كوردستان باڵەخانەیەكی وا دروست نەكراوە كە جێگەی سەرنجی هەمووان بێت. ئەوەتا سەیرترین باڵەخانە لەسەر زنجیرە چیاكانی وڵاتی سلۆڤاكیا دروست كراوە، شێوەی باڵەخانەكە لە شێوەی ئەندازەیی شەش پاڵوو وایە، لە شوێنێكی بەرز دروست كراوە، ئەوەی جێگەی سەیرە كە باڵەخانەكە نەوەك بەم شێوەیە، بەڵكو بە لاری دروست كراوە، واتە شەش پاڵوویەكی لارە، تەنانەت ئەگەر سەیری باڵەخانەكە بكەیت، دەڵێی: ئێستا دەكەوێت و بەردەبێتەوە، تا ئێستا باڵەخانەی لەم جۆرە دروست نەكراوە، ئەمەش یەكەمینە كە بەم شێوەیە بێـت.