دوای (62) ســـاڵ بەیەكگەیشتن !

دوای (62) ســـاڵ بەیەكگەیشتن !
وامەزانن ئەوانەی عاشق دەبن تەنیا بۆ ماوەیەكە، رەنگە هەندێكیان تا سەر ئەو هەستەیان لەلا بمێنێت و لە دڵیان بێت، وەك ئەو پیاوە پیرەی كە لە دوای 62 ساڵ ئینجا توانی بە خۆشەویستەكەی بگات. (هاورد ئانیری) ئەو پیاوە تەمەن (92) ساڵەیە كە بەر لە (62) ساڵ لەگەڵ (سەنتیا ریجسی) خۆشەویست بوون، بە چەند هۆكارێك كچەكە شووی كرد و پیاوەكەش هەر تەنیا مایەوە و بێ ئومێدیش نەبوو، بەڵام دوای ئەو چەندین ساڵە دیسان پیاوەكە داوای خۆشەویستی و هاوسەری لە ئافرەتەكە كردەوە، كە ماوەیەكی زۆرە تەنیایە، پەیوەندی پێوە كردەوە تا بەیەك بگەن، لەو كاتەدا ئافرەتەكە بە دوودڵی و دڵەڕاوكێیەوە و دوای بیركردنەوە بڕیاری دا دووبارە بچنەوە ناو هەوێنی خۆشەویستی جارانیان، ئەوەتا ئێستا لە دوای (62) ساڵ لە جیابوونەوە و دووركەوتنەوە بە یەك گەیشتن
Top