ئەوانە وێنەی چەند منداڵێكی جوان و خنجیلانەن، پڕ بە دڵت حەز دەكەی تا ماوەیەكی زۆر سەیریان بكەی، تەنانەت لێشیان بێزار نابیت، ئەوانە بچووك و جوان و سەرنجڕاكێشن، ئەو وێنانە راستین و لەلایەن وێنەگرێكی كچ بە ناوی (جوانا كۆلێنز) گیراوە، ئەو بیرۆكەیەش لەلایەن ئەو خانمە دانراوە، كە كۆمەڵە منداڵێكی جوانی هێناوەتە ناو ستۆدیۆ و لە چاوەڕوانیاندا بووە تا خەویان لێكەوتووە، ئیدی ئەویش بە چەندین گۆشە و نیگای جیاواز وێنەیانی گرتووە، تەنانەت وێنەكان وەك ئەوە دەردەكەوێت كە بە دەست كێشرابن، كەچی راستەقینەن.