خۆڵەمێشی شا ماكیاژە بۆ خانمان

خۆڵەمێشی شا ماكیاژە بۆ خانمان
ماكیاژی روخسار زۆرن، هەر یەكە لە شێوازی ماكیاژی روخسار بۆ بۆنە و كات و شوێنێكی دیاری كراو دەكرێن، چونكە ماكیاژی چوونە دەرەوە و چوونە بۆنەیەك جیاوازیان هەیە، خانمانیش وا چاكە بزانن كە چ جۆرە ماكیاژێك دەكەن. پسپۆرانی ماكیاژ تا ئێستاش نەیانتوانیوە ماكیاژێك دەست نیشان بكەن تا لە هەموو بۆنە و دەرچوون و كات و شوێنێك بكرێ، چونكە جیاوازی لە رەنگ و شێوازدا، بەربەستە تا كۆمەڵە ماكیاژێك لە یەك شێوازدا كۆ بكرێتەوە و یەك بخرێت. بەڵام بەم دواییە لە دوای چەندین هەوڵی پسپۆرانەوە، توانیان جۆرە ماكیاژێك نەخشە بكێشن، كە بۆ زۆربەی كات و بۆنەدا شیاو بێ، ئەوەتا ماكیاژی خۆڵەمێشی و رەنگ خۆڵیان نیشان كردووە، تەنانەت خانمان دەتوانن بەیانیان و ئێوارانیش ئەو ماكیاژە بكەن، شێوەی ماكیاژەكە ناسكە، رەنگەكەشی لە رەنگی پێستی مرۆڤ و خۆڵ نزیكە، هەرچەندە تۆخیش بێ، وادەردەكەوێ كە رەنگی سرووشتی دەم و چاوە، هەر بۆیە بە شا ماكیاژ دادەنرێ تا كچان و خانمان خۆیان پێ جوان بكەن و ببنە شۆخێكی سەرنج ڕاكێش.
Top