رەنگی سور چ كاریگەریەك لە سەر ئافرەتان دادەنێت
November 13, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ئەو راستیەی كە رەنگی سوری جل و بەرگی ژنان بەلای پیاوانەوە سەرنج راكێش ترەوە و وەك دەوترێت وروژێنەرتریشە، شتێكی نوێ نییە و زۆر كەس دەیزانێت، بەڵام رەنگە زۆر كەس نەزانێت رەنگی سور هەستی ئیرەیی لە خودی ژنان دەجوڵێنێت. گروپێكی توێژینەوەی زانكۆی راچستەری ویلایەتی نیۆیۆركی ئەمریكا بە سەرپەرشتی ئاندرۆ ئلیۆت لێكۆڵینەوەیەكیان لەبارەی كاریگەری رەنگی سور لە سەر ژنان ئەنجام داوە. لەو لێكۆڵینەوەدا 660 ژن لە كلتور و نەتەوە جیاجیاكانەوە بەشداریان تێدا كردووە. لە قۆناغی یەكەمدا ژنان هەڵسەنگاندنیان بۆ ژنێك كردبوو، كە جارێكیان جلی سپی و جارێكی تریش جلی سوری لەبەردابوو. زۆرینەی بەشداربووان پێیان وابوو ئەو ژنە لەكاتێكدا كە جلە سورەكەی لەبەردابووە سێكسی تر بووە. لە قۆناغی دووەمدا پرسیاریان لەو ژنانە كردبوو كە تا چەند ئامادەن ژنێكی جل سور لە گەڵ هاوسەر یان هاوڕێ كوڕەكەیان بە تەنیا لە شوێنێك جێبهێڵن؟ وەڵامی زۆرینەی بەشداربووان ئەوە بوو كە بە ئەگەری زۆر ئەو ژنە مێرد یان هاوڕێ كوڕەكانیان لە خشتە دەبات. بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە رەنگی سور هەستی ئیرەیی لە ژنان دەجوڵێنێت،
