كەلووەكەت چت دەڵێ !

كەلووەكەت چت دەڵێ !
كاوڕ
بەپێكەنین و خۆشی پێشوازی لەم مانگە دەكەیت، هەست بە ئارامی‌و خۆشەویستی دەكەی، بەڵام پێویستە دووربكەویتەوە لەگرفتی دڵپیسی، ئەگینا خۆشییەكەت زۆر ناخایەنێت.
گا
هیچ زەحمەتییەكت نییە لەبواری ئابورییەوە، بەشێوەیەكی كتوپڕ بیرت بۆ ئەوە دەبات كە بەرەو گەشەسەندنێكی فكری بڕۆیت، كەمێكیش هەست بە ماندووبوون دەكەیت.
جمك
ئەم ماوەیە گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی تۆدا دەبن، ماوەیەكی بەسوودو بەبەرهەم دەبێت، دووركەوە لە دڵراوكێی خۆشەویستی، هەواڵێكی خۆشت لەناكاو پێدەگات.
قرژاڵ
هەندێ‌ كەس لۆمەت دەكەن كە هۆش‌و ژیرییەكی زۆرت هەیە بەڵام ئازایەتییەكی كەم، هەوڵبدە پێچەوانەی ئمە بسەلمێنیت، لەوانەیە كەمێك بێ‌ ئومێد بیت.
شێر
هەرچەندە مێشكت بەزۆر شت جەنجاڵە لەگەڵ ئەوەش بە بەشی خۆت رازی، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە هیچ ترسێكت لە پاشەڕۆژت نییە.


گوڵەگەنم
هیچ ئامۆژگارییەك فەرامۆش مەكە كەهاورێكەت یان دۆستەكەت پێشكەشت دەكات، تەندروستیت بەرو باشی دەچێت، پەیوەندیە سۆزداریەكەت سەر لەنوێ‌ دەبوژێتەوە.
شایان
پەیوەندیە خۆشەویستیەكەت پێویستی بە سۆزو سەپەرشتی كردن هەیە، لێمەگەڕێ‌ دۆستەكەت ئەوەندە لەچاوەڕوانی تۆدا بێت‌و لەبیرت نەكا، لەوانەیە ئارامی خۆی لەدەست بدات.
دووپشك
لەوانەیە رووبەڕووی ئەزمونێكی خۆشەویستی نوێ‌ ببیتەوە كە دەبێتە هۆی سەرهەڵدنی گرفت لەگەڵ خۆشەیوستی ئێستاتدا، هەروەها خەریكی پلان دانانیت بۆئەوەی گەشتێك بكەیت.
كەوان
تا ئێستا گرفتی وروژندن‌وسەرەنج راكێشان لەبیرتایە و بەشێكی زۆری هۆشی داگیركردووی وەك ئەوەی بڕوات بەخۆت نەبێت‌و بتەوێت هموو كاتێك جوانیت بسەلمێنیت.
گیسك
ویست‌و ئارەزووەكانت ئاسانكاریت بۆ دەكەن‌و دەرگای زۆرت بۆ دەكەنەوە بۆ گەیشتن بۆ ئاواتەكانت و لەبواری سۆزداریەوە ئەوەندە دڵرەق مەبە با دڵت نەبێتە بەرد.
گۆزە
ئەم ماوەیە بەهیچ شێوەیەك دوا نەكەوی لەوەی كە جوانییەكەت بەدەربخەی بەتایبەتی بۆئەو كەسەی كە دەمێكە سەرنجتی راكێشاوە، ئاگاداربە زیاد لەپێویست سۆز كارت تێ‌ نەكات.
نەهەنگ
لە كاروبارەكانت بەرەو پێش دەچیت بەڵام كەمێك ماندوو بوون بەسیماتەوە دیار دەبێت، هەوڵ ئدەیرفتێكی خۆشەویستی یاخود گرفتێكی هاوڕێكەت چارەسەر بكەیت.
Top