چۆن جوانیت لە سەرماوسۆڵ دەپارێزی؟

چۆن جوانیت لە سەرماوسۆڵ دەپارێزی؟
وەرزی سەرما و سۆڵ كاریگەری دەكاتە سەر جوانیی خانمان و زۆربەی جار جوانییان دەشێوێنێت. زۆربەی ئەو گرفتانەی كە خانمان تووشی كێشە دەكات، زیاتر بەهۆی سەرمابوونە، ئەوانەی خوارەوەش چەند گرفتێكن كە لە وەزس سەرمادا بەرەوڕووی ئافرەتانەوە دبێتەوە:
- قڵیشت و شەقبوونی لێو: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، جاری وایە دەگاتە رادەیەك پێستی لێو دەقڵیشێت و هەندێ جاریش لێو شەق دەبات، چارەسەریش بۆ ئەو گرفتە، بەكارهێنانی كرێمی پارێزی لێوە لە سەرما.
- وشكبوونی پێستی دەست: لەبەر ئەوەی دەستەكانت هەردەم بەدەرەوەن، لەو كاتەشدا رەنگە دەستت بشۆی، یان لە شوێنێكی ساردا دانیشیت، بۆیە واباشە دەستت بە سابوون نەشۆیت، چونكە سابوون ماددەی كیمیاوی تێدایە و دەبێتە هۆی تێكچوونی پێستی دەست.
- رۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخۆەوە تا پێستت لە وشكبوون بپارێزێت، پێویستە هەردەم پێستت لە وشكبوون دوور دەبێت.
- كاتێك لە شوێنێكی گەرم دەچیتە شوێنێكی سارد، هەوڵبدە دەم و چاوت داپۆشیت، تا بەرەنگاری ساردی نەبیتەوە و پێستت پارێزراو بێت.
- لە كاتی دەرچوون و چوونە سەر كار، سەرەتا كرێمی تەڕكردنی لێو بەكاربهێنە، تا لێوت لە وشكبوون بە دوور بێت، ئەوەش باشترین چارەسەرە لەوەی كە پێستت دووچاری وشكبوون و سەرما ببێتەوە.
Top