ئارایشتی پرچی كەزیدار بۆ خانمان

ئارایشتی پرچی كەزیدار بۆ خانمان
چەندین چەشنی ئارایشتی پرچ هەن، هەر چەشنێك بەلای كچانەوە یەكێكیان پەسندە و پڕ بە دڵی خۆی دەبێت، هەر بۆیە زۆربەی كچان و خانمان گرنگی بە جوانی پرچیان دەدەن، چونكە دەتوانن لە رۆژێكدا بۆ چەند جارێك شێوەی تەسریحەی بگۆڕن و ئارایشتێكی دیكە بكەن. تەسریحەی كەزی، جۆرێكە لەوانەی كە زۆربەی كچان حەزی پێدەكەن، زۆربەی ئافرەتانیش لە كۆنەوە تا هەنوكە پرچیان بە كەزی دەڕازێننەوە، ئەوەتا ئێستاش ئەو مۆدەیە لەلای زۆربەی كچان باوە، تەنانەت بۆ كاتی چوونە دەوام و زەماوەندیش پرچیان كەزی دەكەن، ئەو وێنانەش كۆمەڵە هەنگاوێكە بۆ ئارایشتكردنی پرچ تا كەزیدار بێت و بە كەزی بڕازێتەوە، هەر یەكەیان چەند هەنگاوێكن و كچانیش دەتوانن هەنگاو بە هەنگاوی وێنەكان پرچی خۆیان تەسریحە بكەن، تا ئەوانیش پرچیان كەزیدار بێت.
Top