ئەوەی دەیبینن چەندین جووڵە و راهێنانی تایبەتە بە هێزی تایبەتی وڵاتی چین، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەوەیە كە راهێنانی وایان پێدەكرێت جێگەی سەرسامییە، ئەو راهێنانانەش بۆ ئەوەیە كە سەرباز توند و تۆڵ بێت. لە یەكێك لە وێنەكاندا وادیارە، كە لە ناو سەرما و سۆڵەدا، ئاوی تەزیوی سارد بە سەربازەكاندا دەكەن، لە وێنەیەكی دیكەشدا كە دەبێ لە كاتی لێخوڕینی مۆتۆرسكێلدا، یەكێكیان تایەی مۆتۆرسكێلەكە لێبكاتەوە و یەكێكی دیكە دابنێت، تەنانەت لە وێنەیەكی دیكەدا وادیارە كە لەناو شوێنێكی بەفردا بە سەر پشتی ئافرەتان دەكەون، تا خۆیان لەگەڵ سەرمادا بگونجێنن، ئەوەی سەیرە لە كاتی راهێنانیشدا نابێت ئاو بخۆنەوە، هەر بۆیە یەكێك لە سەربازە كچەكان، ئاوی سەر زەوی دەخواتەوە، ئەمەش قورسترین راهێنانی سەربازی ئەو وڵاتەیە، كە لە هیچ وڵاتێكدا ئەو جۆرە راهێنانە توند و قورسە نەبینراوە.