گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ئەسپسواری لە كوردستان
November 5, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ئەسپسواری تەنها یاری نییە، بەڵكو ئارەزووی زۆر كەسە كە دەیانەوێت فێری ئەسپسواری بن و لە ناو باخ و كێڵگەكانیشیان ئەسپ بەخێو دەكەن.
لە كوردستان رەنگە بە شێوەیەكی زۆر گرنگی بە ئەسپسواری نەدرابێت، بەڵام لە چەند ساڵی پێشوو چەند هەوڵێكی كەرتی تایبەتمان بینی كە لە رووبەر و گۆڕەپانی بچووك ئەسپسواری دەكەن و خەڵك لەوێوە خۆیان فێری ئەسپسواری دەكرد، بەڵام ئەو هەوڵەی ئەمجارە كە بریتییە لە دروستكردنی گۆڕەپانی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر، دەبێتە هۆكارێكی كاریگەر بۆ بەرەوپێشبردنی ئەسپسواری و گرنگیدان بەو وەرزشە، هەموو ئەو كەسانەش كە خولیای ئەسپسوارین، دەتوانن لەو گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە خۆیان فێری ئەسپسواری بكەن.
