تۆڕی جاڵجالۆكە، ئەو تۆڕە بچووك و سەیرەیە ئەگەر بە وردی سەیری بكەی، سەرمەست دەبیت و لەوەی چۆن ئەو تۆڕە بچووكە بەم شێوە ئەندازەیی و رێكخراوییە لەلایەن ئەو گیاندارە بچووكە دروست كراوە. (ئەرگەیوب) ئەو جۆرە جاڵجالۆكەیە، كە جوانترین نەخش و نیگار لەسەر تۆڕی خانووی و ماڵە بچووكەكەی خۆیدا نیشان دەدات و دروست دەكات، ئەو تۆڕە بچووكە جگە لەوەی شوێنێكە بۆ حەوانەوە و پشوو، هەروەها هەستیارێكی بەهێزە بۆ دەنگە دەنگی هەر گیاندارێكی دیكە كە نزیكی تۆڕەكە بكەوێت، تەنانەت زانایان دەڵێن : جاڵجالۆكە ئەندازیارێكی بە توانایە لە بواری نەخش و یەكسانی و بارستایی لە دروست كردن و جێگیركردنی تۆڕێكی ئاوا بچووك و بەهێز، وێرای ئەوەی تۆڕی جاڵجالۆكە، تەڵەیەكی بەهێزە بۆ ئەو گیاندارانەی نزیك تۆڕەكەی دەبن و پێوە دەبن و دواتریش دەمرن.