خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (نانسی عەجرەم) لە بەرنامەی (عەرەب ئایدۆڵ)دا، هەر جارەو بە جلێك دەردەكەوت، كە لە پێشوودا هیچ جلێكی وای لەبەر نەكردووە، لەوەی ئەم جارەیان وا دەركەوت، وەك دەگوترێت، نانسی خۆی لە ئابرووچوون و جلی نیمچە رووت دەپارێزێت، بەڵام لە یەكێك لە ئەڵقەكانی ئەمجارەیاندا كە لە شاری دوبەی ئیماراتی پەخشكرا، نانسی عەجرم بە شۆرتێكی رەش بەشداری پڕۆگرامی كرد، ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە نانسی یەكەمجارە بەم جۆرە جلە بچێتە نێو خەڵك و لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا بەشدار بێت، ئەو شۆرتەی نانسی بووە جێگەی پرسی خەڵك، كە ئایا نانسی بە پۆشینی جلی نیمچە رووت، دەیەوێ زیاتر خۆی دەربخات؟ ئەوەش پرسیارێكە لە داهاتوودا وەڵامی دەبێت.