كچانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ چی بكه‌ن تاجوانتر ده‌ربكه‌ون
October 30, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ماكیاج وئیكسسوارات و جل و به‌رگ له‌ناو خانمان بۆ هه‌رته‌مه‌نێك شێوازێكی دیاری كراوی هه‌یه له‌هه‌ر قۆناغێكدا جوانی تایبه‌تی ده‌به‌خشێته خانمان، لێره‌دا بۆ خانمانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كۆمه‌ڵێك روونكردنه‌وه ده‌ده‌ین كه واده‌كات ده‌ركه‌وتنیان جوانتر بێت.
• به‌كارهێنانی تاجی گوڵ : ده‌كرێت تاجی گوڵ وه‌ك ئیكسسوارێك به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خانمانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان چالاك تر‌و جوانترده‌ربكه‌ون.
• دروست كردنی تاج به‌پرچ: ئه‌مه نوێترین مۆدیلی ئه‌م ساڵه كه‌خانمان جوانتر و مۆدێرن تر ده‌نوێنن.
• به‌كارهێنانی سوراوی بریقه‌دار: سوراوی ره‌نگی پرته‌قاڵی و په‌مه‌یی بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه گونجاوه كه‌جوان نیه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌تردا به‌كاربهێنرێت.
• به‌كارهێنانی بۆیه‌ی ره‌نگی جیاواز بۆ قژ : وه‌ك ئه‌و ره‌نگه جیاوازانه‌ی له ئێستادا ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مابۆ قژیان به‌كاری ده‌هێنن.
• به‌كارهێنانی ماسكارای شین كه‌له ناو گه‌نجان زۆر مۆدێله.
• بۆیه‌ی نینۆكی خاڵ خاڵاوی: تازه‌ترین مۆدێله كه ده‌كرێت خانمان زیاتر ده‌ست و په‌نجه‌یان پێی سه‌رنج راكێش بكه‌ن.
