چەند رێنماییەك بۆ خانمانی زانكۆ
October 29, 2014
رەنگا و ڕەنگ
-پێویستت بە جلی تایبەتە، وەك ئەو جلانەی بۆ دەرەوە لە بەر دەكرێن، جلێك لەبەر مەكە كە ئازارت بدات، یان نەتوانی بە سانایی جووڵە بكەی، هەروەها ئاگاداری رەنگی جلت بە، چونكە هەموو رەنگێك بۆ دەوامی كۆلێژ و پەیمانگە نابێت.
- ماكیاژی سادە بكە، هەوڵبدە هەردەم ماكیاژت كەمڕەنگ بێت، پێچەوانەی ماكیاژی ئاهەنگ، كە دەبێ تێرڕەنگ بێت، لە بیر مەكە كە ماكیاژی وەرزەكانیش جیاوازن لەگەڵ یەكتر و هەر ماوەیەك جۆرە ماكیاژێكی دەوێ.
- كرێمی روخسار، واچاكە هەردەم كرێمی نەرم كردنەوە و پاراستنی دەم و چاو لەگەڵ خۆت ببەی، چونكە رەنگە لە كاتی دەوام ماندوو بی، یان بێتاقەت بیت، ئەوكاتە ئەو كرێمە چارەسەرە بۆ دەم و چاوت.
- كل و رەشی چاو، دەبێ رۆژانە ئەو كارە بكەی و با هەردەم برژانگی چاوانت بە كل رەش و جوانتر دیار بێت، چونكە رەشكردنی چاو بۆ هەموو كاتێك دەبێت.
- كچان وا جوانن، كە برژانگیان هەردەم قیت و قۆز بێت، تۆش وەك كچێكی ناوازە بە و بەر لە رۆیشتنت بۆ دەوامەكەت، ماسكارای برژانگت بكە و بە چاو و برژانگت بریقەدار و گەشاوەتر دەبیت.
- مەهێڵە رۆژێك بڕوات لە ژیانت و لێوانت بەبێ سووراو بن، جوانتری كاتێك لێوانت بە سووراوێكی رەنگی كراوە رازابێتەوە، وەك رەنگی پەمەیی و پرتەقاڵی، بەڵام بە تەنكی لەسەر لێوانتی بسوو.
- ئەگەر توانیت و كاتت هەبوو، وا جوانە كوڵمەكانیشت بە رەنگی پەمەیی رەنگ بكەی، ئەوكاتە دەبیتە شۆخی شوێنی دەوامەكەت.
