چۆن كەرەستەی ماكیاژت دەپارێزی!

چۆن كەرەستەی ماكیاژت دەپارێزی!
هەندێك لە خانمان كەرەستەی ماكیاژیان فەرامۆش كردووە، تەنیا لەو كاتە گرنگی پێدەدەن كە كاریان پێی هەیە و دواتر فڕێی دەدەن، ئەوەش گەورەترین هەڵەی خانمانە لە جوانكاریدا، چونكە هەر ئەو كەرەستانەیە جوان و رازاوەی دەكەن و ئەگەر كەرەستەیەكت تێكبچێ و ئاگاداریشی نەبی، ئەوكاتە رەنگە گرفتی بۆ دروست بكات. بۆیە وا چاكە خانمان بەم جۆرە ئاگاداری كەرەستەی ماكیاژیان بن:
- كرێمی سەرەكی (ئەساس): واچاكە كرێمی سەرەكی روخسار لە شوێنیك بێت كە وشك بێت و دووریش بێت لە تیشكی هەتاو، هەروەها هەرگیز دەستی لێمەدە و هەوڵبدە زیاتر بە فڵچەی تایبەتی خۆی كاری پێ بكەیت.
- پۆدرەی دەم و چاو: ئەو پۆدرەیە ناسكە، دەبێ ماوەی نێوان 5 تا 6 مانگ بیگۆڕیت، هەر لەو ماوەیەشدا رەنگ و بۆنی دەگۆڕێت و خراپ دەبێ، پێویستە هەمیشەش فڵچە، یان ئیسفنجی خۆی بۆ لێدانی پۆدرە بەكاربهێنی.
- دوای بەكارهێنانی هەر كەرەستەیەكی ماكیاژ، راستەوخۆ پاكی بكەوە، بۆ نموونە: ئەگەر فڵچەی هەر ماكیاژێكت بەكارهێنا، راستەوخۆ پاكی بكەوە و مەهێڵە ئاسەواری پێشووی لەسەر بمێنێ، یان بیخەرەوە ناو شوێنی تایبەتی خۆی و هەروا بەجێی مەهێڵە.
- كلی چاو و لاینەر: واباشە بۆ پاككردنەوەی كل و لاینەری چاو، ئەو شلەی تایبەتەی كە لەگەڵ خۆیەتی بەكاری بهێنی، یان دەتوانی فڵچەی چاو بە ئاوی گەرم و پاك بشۆی، هەروەها لاینەری چاو دەبێ لە شوێنی وشك دابنرێ و تیشكی هەتاویشی بەر نەكەوێت.
- ماسكارا: دەبێ لە ماوەی 2 تا 3 مانگدا تەنیا ماسكارایەك بەكاربهێنیت، چونكە مانەوەی ماسكارا بۆ ماوەیەكی زۆر، دەبێتە هۆی شێواندن و تێكچوونی تەلەكانی ماسكارا و شل دەبێتەوە، ئاگاداری ئەوەش بە كە فڵچەی ماسكارا نابێت زۆر بخرێتە ناو لوولەكەی خۆی و بهێنێتە دەرەوە، چونكە وردە وردە بریندار دەبێت و لە كاتی ماسكارەكردندا چاوەكانت ئەزیەت دەدات.
- پشتەچاو، یان سێبەری چاو : زۆر لە خانمان پشتەچاو و سێبەری چاو بە پەنجەی دەست دەكەن، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە كاتێك بە پەنجە پشتی چاوت رەنگ دەكەیت، رەنگەكە ناچێتە ناو چیوەكانی خانەكان و بەمەش هەر زوو رەنگەكە دەكەوێت و دێتە خوارەوە، بەڵام ئەگەر بە فڵچەی تایبەتی خۆی لێبدەی، رەنگەكە جوانتر جێگیر دەبێت و زوو نایێتە خوارەوە.
Top