لە وانەی جیوپۆلەتیك و جوگرافیادا، باس لە شێوەی زەوی و ناوەوەی گۆی زەوی دەكرێ، كە لە چەند پارچە و بەش پێكدێت، لە یەكێك لە قوتابخانەكانی وڵاتی. كە ئەستەم بوو منداڵانی بچووك بە ئاسانی دەربارەی گۆی زەوی زانیاری وەرگرن، وەستایەكی شیرنەمەنی كێك، بیرۆكەیەكی بۆ هات كە بەم بیرۆكەیە دەتوانێت یارمەتی منداڵانی قوتابی بدات بەئاسانی دەربارەی گۆی زەوی زانیاری وەرگرن، ئەو شیرنەمەنیكارە ناوی (ریانۆن میشێل)ـە و كێكی لە شێوەی گۆی زەوی چێ كردووە، لەكاتی وانەگوتنەوەش كەم كەم كێك دەدەنە قوتابییەكان مامۆستای وانەكەش روونی دەكاتەوە كە گۆی زەوی چۆنە و كێكەكەش نۆش دەكەن.