ســـــوورە مـــــۆز!

ســـــوورە مـــــۆز!
هەردەم زانیومانە، كە رەنگی مۆز زەردە، هەندێ جاریش رەنگی سەوز دەبێت، ئەگەر تەواو پێنەگەیشتبێ، بەڵام ئەگەر رۆژێك چویتە میوانی و مۆزی سووریان لە پێشت دانا، سەرسام مەبە و خۆت تێكمەدە، چونكە ئەوەتا سوورە مۆزیش دەركەوت، ئەو جۆرە مۆزە لە وڵاتانی (كۆستاریكا و مەكسیك و هیندستان و چین) دەڕوێت، شێوەی دەرەوەی سوورە، بەڵام لە ناوەوە وەك مۆزی ئاسایی وایە، لە دوای چەندین پشكنین، بۆیان دەركەوتووە كە سوورەمۆز بەهێزترە لە مۆزی دیكە، هەروەها چارەسەرێكی بەهێزە بۆ نەخۆشی دڵ و شەكرە.
Top