تونێلێك لە ژێر ماڵی سەرۆكدا دۆزرایەوە
October 27, 2014
رەنگا و ڕەنگ
پارتی كۆنگرەی گەلی یەمەنی بە سەرۆكایەتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی پێشوی یەمەن ئاشكرایكرد كە تونێلێك لە ژێر ماڵی ناوبراودا دۆزراوەتەوە كە كەسانی نەناسراو لێیانداوە بۆ گەیشتن بە ماڵەكەی و كوشتنی.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی حەیات، لیژنەیەك بە بەبڕیاری عەبد رەبە هادی سەرۆكی یەمەن و بە بەشداری بەرپرسە ئەمنییەكان و بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكهێنراوە كە پارتی گەل پێیوایەوە ئەوە كردەوەیەكی تیرۆرستییەو ئامانجی لێی ئاژاوە نانەوەو دروستكردنی شەڕی نێوخۆییە.
بەپێی بەیاننامەیەكی لیژنەی باڵای ئەمنی یەمەن، لە ئەنجامی
لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تونێلەكە لە شەقامی سەخەر كە ماڵی سەرۆكی پێشووی لێیە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی باشور.
تونێلەكە درێژییەكەی زیاتر لە 88 مەترەو بەرزییەكەشی یەك مەتر و 70 سانتیمەترە.
