بۆ خەوی خۆش قاتە بیجامەی قوماش هەڵبژێرە

بۆ خەوی خۆش قاتە بیجامەی قوماش هەڵبژێرە
لە هەر وەرزێكدا، چەندین چەشنی جۆراوجۆری جل و بەرگ دەردەكەون، ئەو جلانەش هەر یەكە بە كات و شوێنی خۆی دیاری كراوە، جلی دەرەوە جیاوازیی هەیە لەگەڵ جلی ماڵ، یان جلی خەوتن و جلی ئاسایی جیاوازن، بەڵام هەموویان جێگەی جوانی و سەرنج و سەلیقەی خۆت و دەوروبەرت دەبن. لە وەرزی پاییزدا، كە وەرزێكە بەرەو ساردی دەچێ، وا باشە كچان و خانمان گۆڕانكاری لە جلەكانیاندا بكەن، چونكە لەو وەرزەدا رەنگە سەرما و سۆڵ پێتان بگات و تووشی نەخۆشیتان بكات، جلی خەوتن، بە مۆدە جلی ماڵ دادەنرێ، كە ئەوانیش وەك جلی دەرەوە، دیزاین و شێوازی خۆی هەیە، تا ناسك و بەرچاو بێت، لە وەرزی پاییزدا، زیاتر قاتە بیجامە گونجاوە، بەڵام هەندێك لە خانمان حەز بە قات و بیجامەی قوماش دەكەن، لە بەرامبەر تراكسوت و قاتی دیكەدا. ئەو قاتە بیجامانە لە قوماشی نەرم و پەمۆ دروست كراون، مەبەست لەوەش تا خەوت خۆش بێت و سانا بێت لەبەرت.
Top