تەسریحەی تازەی پرچی بووك

تەسریحەی تازەی پرچی بووك
خەونێك كە زۆربەی كچان حەز دەكەن بێتەدی، ئەو رۆژەیە كە ببن بە بووكێكی جوان و جێی سەرنجی هەمووان، بە مەرجێك لەو رۆژەدا، ئەو خواست و هەستەی هەیەتی، دەبێ بە جوانی بۆی ئامادە بێ، گرنگترینیان كراسێكی جوانی دەست بكەوێ و لەبەری بكات، هەروەها تەسریحەیەكی ناسكیش بۆ پرچی بكرێت. تەسریحە، رواڵەتی جوانیتە، چونكە ئەگەر ماكیاژێكی جوان و رازاوەت كردبێ و جلێكی نایابت لە جوانیدا لەبەر بێ، بەڵام ئەگەر تەسریحەی پرچت نەشیاو بوو، ئەوكاتە ئەوەندە جوان و شۆخ نابیت، لە مۆدی ئێستا زیاتر دوو جۆرە تەسریحە باوە، یەكەمیان: تەسریحەی هەڵگیراوە، كە خواستی زۆری لەلایەن كچانەوە لەسەرە و زۆربەی ئەو كچانەی دەبن بە بووك، ئەو شێوازە هەڵدەبژێرن، كە بەشێكی زۆری پرچ دەخرێتە لایەكی سەر یان بەرەو پشتەوە دەچەمێنرێتەوە. مۆدی دووەمیش، پرچ خاو دەكرێتەوە و بە تەسریحەیەك دادەنرێ، زیاتریش تەسریحەی كلۆشی بۆ دادەنرێ، یان لە شێوەی پەڕپەڕ (مدرج)، هەریەكە لەم دوو شێوازە جێگەی جوانیت دەبن، هەر بۆیە بتوانە یەكێك لەو دوو شێوازە لە تەسریحەی پرچتدا بێت، هەروەها دەتوانیت ئەو دوو تەسریحەیە بۆ ئاهەنگ و زەماوەندیش ئامادە بكەی، ئەگەر تۆ بووكیش نەبیت.
Top