كاری دەستی كوردەواری

كاری دەستی كوردەواری
جاران، لە ژیانی كوردەواریدا، چەندین كەرەستەی بەسوودیان بە دەستی خۆیانەوە دروست دەكرد، كەرەستەی خۆماڵی و بە بیرۆكە و دەست رەنگینی ئافرەتان و پیاوانی كورد بوون، ئەوان چاویان لە دەست و بازووی خۆیان بوو، تا شتێكی وا دروست بكەن، كە سوودی هەبێ لە ژیانی رۆژانەی خۆیاندا، ئەوەتا كاری دەستی و رستن و چنینیان دەكرد، لەو كارانە دروست كردنی توولەگە و كۆڵەگە و جۆرك و تلیانە و تێلەگە بوو، زۆربەیان بەسوود بوون، جۆرك شێوەی بچووكە كەرەستەی وەك پارە وەك گیرفانێك وابوو، كۆڵەگە هەبوو لە پشت دەكرا، كە بارە دار و شتی دیكەیان دەخستە ناوی، تێلەگە لە پشت دەكرا و منداڵی ساوایان دەخستە ناوی و دەرۆیشتن بەڕێوە، زیاتریش بۆ كاتی گەشت و رۆیشتنەوە بوو، تلیانەش هەبوو، وەك حەسیرێكی بچووك وابوو، كەرەستەی خواردنی دەخرایە سەر.
Top