خانمە شۆخ و شەنگی شاجوانی بەریتانیا (كارینا تیریل)ی تەمەن (24) ساڵ، بە شاجوانی بەریتانیا هەڵبژێدرا، هاوكات ئەو قوتابیی كۆلێژی پزیشكییە لە زانكۆی كامبرێج. كارینای شاجوان بیرۆكەیەكی بۆ هات كە چۆن بتوانێت بەرگری لەو كەسانە بكات كە بێ شوێن و جێگەن، تەنانەت شەوانەش لەسەر شەقام و كوچە و كۆڵانەكانی ئەو وڵاتە دەخەون، بۆیە ئەویش بڕیاری دا شەوێك وەك ئەو خەڵكە بێ جێگەیانە بچێ و لەسەر شەقام بخەوێت. ئەو كارەی كارینا وای كرد كە هەر ئەو شەوە نزیكەی (2400) كەسی دەربەدەر و بێ شوێن و ماڵ، بێنە لای شاجوان و سەردانی بكەن، تا لە مەینەت و ناخۆشیان تێبگات و دەنگی ئەو كەسانە بە دەسەڵات و سەركردایەتی وڵاتەكەی بڵێت، كارینا دەربارەی ئەو شەوە دەڵێ : هەستێكی ناخۆشە بەم شێوەیە شەوت بكەیتەوە و چونكە هەستم بە ترس و بێ هێزیی زۆر دەكرد.