لەوكاتەی بووك و زاوایەك لەو پەڕی دەربڕینی خۆشی و شادیاندا دەبن، لە ناكاو ئەو خۆشییەیان لێ تێكدەچێ ئەوەش بە ئیرەیی گایەكی سەر شێت كە بەرەو روویان دێت و بەزمەكەیان لێ تێكدەدات. (برایان و ریبیكا بیر) ئەو دوو بووك و زاوایە ئوستڕاڵییە بوون، لە كاتی وێنەگرتنی بووك و زاوادا ئەو گا سەر شێتە بەرەو شوێنی وێنەگرتن دێت و ئەوانیش بە شتێكی ئاساییان زانی، بەڵام دواجار گا سەر شێـتەكە گازێكی گەورەی لە جلی بووكەكە دا و پارچەیەكی لێكردەوە، هەرچەندە لەلایەن كاكی زاوا بەرگری لە بووكەخان دەكرد، كەچی گا سەر شێتەكە دەیویست شاخێكیش پێشكەش بە زاوا بكات، بەڵام دواتر چەند كەسێك توانیان گا سەر شێتەكە دوور بكەنەوە لە بووك و زاوا، ئێستاش نەیانزانی ئەو گایە بۆ وای كرد، ئێمەش دەڵێن : رەنگە ئیرەیی بە بووك و زاوا بردوبێت.