رەشەخاڵی روخسار چۆن چارە دەكەی ؟!
October 20, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- پاك راگرتنی رۆژانەی روخساری دەم و چاو كە بەیانیان و شەوان بشۆردرێت.
- دەستكاری نەكردنی رەشەخاڵی روخسار، یان بە تەقاندن و خوراندنی زۆرەوە، كە زیاتر تەشەنە دەكات.
- خواردن بە هێواشی بخۆ، تا نەچێتە ناو خانەكانی پێست و بمێنێتەوە.
- هەوڵبدە رۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخۆرەوە.
- بەیانیان كرێمی تەڕی روخسار بەكاربێنە، تا خانەكانی پێستت وشك نەبن و دواتریش ئەو رەشەخاڵانەی لێ پەیدا ببن.
- لێكردنەوەی ماكیاژ بەر لە نووستن، تەنانەت مەهێڵە بڕێكی كەمیشی پێوە بێت.
- ئەگەر رەشەخاڵ لە روخسارت زۆر بوون، وا چاكە سەردانی سەنتەری جوانكاری بكەی، كە بە ئامێری لیزەر بۆت لادەدەن و هیچ زیانێكیشی نییە.
