بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
October 20, 2014
رەنگا و ڕەنگ
دووركەرەوە لەوگومانە زۆرانەی كەبەرامبەر دەوروبەركەت هەتە، دڵت خۆشەو تاڕادەیەك لەو كێشانە رزگارت دەبێت كە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی رابردوو یەخەی گرتبوویت.
گا
رەنگە پەیوەندی بەكەسانێ:ەوە بكەیت كە پێشتر نەتناسیون، یان رەنگە هەندێك توانا بخرێتە بەردەستت بۆ وەدەست هێنانی ئاواتەكانت، گفتوگۆ باشترین رێگەیە تا سەربكەویت.
جمك
ئەم ماوەیە ماوەیەكی گرنگە لەبواری ئیشو كاتدا لەبەرئەوەی سەركەتنی باشی لێ بەدەست دەهێنیت ، بڕە پارەیەكت بەدەست دەگات، كەللە رەقی ئەنجامی باشی بەدواوە نییە.
قرژاڵ
ئێستا بەشێوەی كە خۆت دەتەوێ كارەكانت بەڕێوە دەچن، بەمەرجێك سەر لە خۆت نەشێوێنی ، یان لەژێر فشاری كاتدا كار بكەیت.
شێر
ئەو ئاستەنگانەی كە ماوەیەكی زۆر هاتنە سەر رێت بەتایبەتی لەبواری خۆشەویستی بەرەو نەمان دەچن، بەڵام پێویستیت هەواڵێكی زۆر بێ پایەن هەیە.
گوڵەگەنم
چەند رۆژێك بەر لەئێستا هەندی لە گرفتەكان خەفەتباریان كردیت، بۆیە هەوڵبدە تا دەتوانیت لەبیری بكەیتو تا باری دەروونیت ئارام بێتەوە.
شایان
بەردەوامبوونت لەسەر ئەو هەڵوێستانەی كەلە زۆر بواردا هەتە، زیانت پێ دەگەنێـت، پێویستیت بەئامۆژگاری دەوروبەرت هەیە.
دووپشك
ئەو هیوایەی كە ماوەیەكی زۆرە خەونی پێوە دەبینی لەم زووانە دێتە دی، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەرە بەرە دێـەوە سەر دۆخی جاران.
كەوان
ئەم ماوەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ یاخود بۆ بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی زۆر باش نییە، هەوڵبدە دوای بخەی بۆ كاتێكی تر.
گیسك
ئەمڕۆ هەست بەبێزارییەكی زۆر دەكەیت كە هەنگاوەكانت لەڕادەبەدەر خاو دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەبوو كە باوەڕت بەكەسێك كرد كە نەدەبوایە باوەڕی پێ بكەی.
گۆزە
پێویستە دەستبەرداری هەندێك ئاواتت بیت لەبەرئەوەی بەكەڵكی ئەو قۆناغەی ئێستات نایێت، بۆیە هەوڵبدە دووبارە كارەكانت ڕێكبخەوە.
نەهەنگ
لەم رۆژانە هاوڕێیەكت پێویستی پێت دەبێت، یارمەتی بدە تا ئەویش یارمەتیت بدات، چونكە تۆش ئەمڕۆ پێ,یستیت بەیەكێك هەیە تا دەردی دڵتی لا باس بكەی.
