رێگەی دروستی پرچ شووشتن

رێگەی دروستی پرچ شووشتن
زۆربەی كچان بە دەست شووشتنی قژیانەوە دەناڵێنن، بە تایبەت ئەوانەی پرچیان پڕ و درێژە، چونكە بە شووشتن و وشك كردنەوەی پرچیان زۆر ماندوو دەبن، لە هەمان كاتدا چەندین رێگەی هەڵە هەن لە كاتی شووشتنی پرچدا كە پرچی كچان تووشی كێشە و گرفت دەكات، تەنانەت هەندێك جاریش دەبێتە هۆی هەڵوەڕینی تاڵە مووی پرچ، لێرەدا بە چەند خاڵ رێگەی دروستی پرچ شووشتن دەخەینەڕوو :
- سەرەتای دەستپێكردنی پرچ شووشتن، پرچت بكەوە و خاوی بكەوە، تا هەوا بەر تەڵە مووەكان دەكەوێت و دەكرێنەوە.
- هەوڵبدە بە دەستت پێستی سەرەوەی سەرت بشێلی، بەڵام بە نەرمی و ئەزیەتی پرچت مەدە، هەوڵیش بدە نینۆكت بەر پێستی سەرت نەكەوێت.
- بەر لە دەستپێكردن بە شووشتن، وا چاكە بە شانەیەك قژت شانە بكەی، هەروەها مەهێلە گرێ و قنج لە ناو تەڵەمووەكانی پرچت بمێنێت، تا لە كاتی شووشتندا رەوان و خاو بێت.
- هەڵبژاردنی شامپۆی پێویست بۆ جۆری پرچت بایەخی خۆی هەیە و دەبێ بزانی پرچت وشكە، یان چەورە، یان تاڵەمووی پرچت چ جۆرێكە، پاشان ئەو شامپۆیە بكڕە كە هاوشێوەی سیفاتی پرچتی لەسەر نووسراوە، تا بە جوانترین شێوە كاری جوانی خۆی بكات.
- زۆربەی كچان شامپۆ لە ناوەڕاستی سەرەوەی پرچ دەدەن، ئەمەش هەڵەیەكە بۆ هەموو تاڵەمووەكان ناچێت و شامپۆیان بەرناكەوێت، وا چاكە لە خوارەوەی پشتەسەر بدرێ، دواتر بە دەست بڕی شامپۆیەكە بەرەو سەرەوە و خوارەوەی پرچ بگەیەندرێت.
بۆ ماوەیەك شامپۆكە بە قژت بهێڵەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
Top