پێڵاوی پاژنە بەرزی بووك لە پاییزدا

پێڵاوی پاژنە بەرزی بووك لە پاییزدا
هەموومان دەزانین لە رۆژی ئاهەنگدا، دەبێ خانمە بووك بە جوانترین شێوە دەربكەوێ، لە هەموو شتێكدا گرفتی نەبێت و دیمەنی قەشەنگ و بەرچاو بێت، ئەوەش پێویستی بە چەند هەنگاو هەیە تا بووكەخان بكاتە لوتكەی جوانی و جێی سەرنجی هەمووان بێت، بۆ ئەو كچانەی كە دەیانەوێ زەماوەندیان لە وەرزی پاییزدا بێت، دەبێ بزانن چ جۆرە جل و ئێكسسوار و پێویستی لە رۆژی ئاهەنگیان لەبەر بكەن. ئەمجارەیان دێنە سەر پێڵاوی بووكەخان، زیاتر لە رۆژی زەماوەند بووكان پێڵاوی پاژنەبەرزە لەپێ دەكەن، تا بەژن و باڵایان درێژ و بەرچاو بێت، تەنانەت ئەوانەشی باڵایان بەرزە، وەك مۆدەیەك لەپێی دەكەن تا شێوازی تاخمە جلی بووكی جوانتر بێت.
ئەوانە چەندین نموونەی پێڵاوی پاژنە بەرزی بووكانن، ئێوەی كچانیش دەتوانن یەكێك لەو شێوازانە لە رۆژی زەماوەند لە پێ بكەن، بەڵام دەبێ دڵنیا بن لە شێوەی نەخش و رەنگی پێڵاوەكە تا بە جوانی لەگەڵ كراسی بووك شیاو بێت، ئەگەر توانیت ئەو كارە بكەیت، بێگومان لە رۆژی زەماوەندت بووكێكی شۆخ و شەنگ دەبیت.
Top