زۆربەی خانمان حەز بە پۆشینی ئێكسسوار دەكەن، بەوەش گەردن و بەرۆك و دەست و مەچەكیان رازاوەتر دەكەن، هەر كەسێك خواستی لە چەشنە ئێكسسوارێكە، هەندێكیان مۆدەی تازەیان پێ جوانە، هەندێك لە خانمانیش گرنگی بە شێوەی ئێكسسواری شێوە كلاسیك دەدەن، هەمووشیان جێگەی بایەخ و جوانكارین بۆ كچان، بەڵام ماوەیەكە مۆدەی كلاسیك بایەخێكی زۆری پێدەدرێ، بەڵام دوای نوێكردنەوە و خستنە سەری نشونمایەكی تازە جوانییەكی زۆری پێدەبەخشێت، ئەوەتا چەند نموونەیەك لە ئێكسسواری شێوە كلاسیكمان بۆ ئامادە كردوون، كە زۆر سەرنجڕاكێشن و دەتوانن خانمان ئاوڕێك لەو مۆدەیە بدەنەوە و لەبەری بكەن، بەتایبەت لەگەڵ جلی كوردیدا زۆر سەرنجڕاكێشترە و ئێوەی خانمان دەتوانن تاقی بكەنەوە، تاوەكو دەوروبەرتان بەو جوانكارییە سەرسام بكەن.