كراسەكەت بە پێی رەنگ و پێوانە نیشان بكە

كراسەكەت بە پێی رەنگ و پێوانە نیشان بكە
ئەگەر دەتەوێت لە رۆژی بۆنە و ئاهەنگێكی تایبەتدا وەك شازادەیەك دەربكەویت، دەبێ بزانی چ جۆرە كراسێك لەبەر دەكەی، چونكە جوانیت لەو رۆژەدا زیاتر لە جلەكەتدا بەرجەستە دەبێ. تەنانەت ئەگەر ماكیاژێكی شایستەشت كردبێ، بەڵام لە دەستنیشانی كراسەكەت لێهاتوو نەبیت،
ئەو كاتە هەست دەكەی كە جوانی ئەو رۆژەت لە دەست داوە و نەتتوانی كارێكی وا بكەی سەرنجڕاكێشت بكات. مەرجە بزانی چ جۆرە رەنگ و شێوازێك لە كراس هەڵدەبژێرێ، چونكە ئەو دوو لایەنە شێوەی جوانیت زیاتر نیشان دەدەن. لە سەرەتادا هەوڵبدە كراسێك هەڵبژێری پڕ بە بەرت بێت، لە هیچ شوێنێك چرچ و لۆچی نەكات، هەروەها بۆ رەنگیش، دەبێ ئەو رەنگە دابنێی كە لەگەڵ بەشێكی دیكەی جەستەت هاوڕەنگ بن، وەك رەنگی پرچت، یان رەنگی ماكیاژت، یان رەنگی پشت چاوەكانت، چونكە ئەو هاوڕەنگییەی نێوان جلەكەت و خۆت، سیمایەكی سەرنجڕاكێش و جوانترت پێدەبەخشێت.
Top