ئۆتۆمبێلێك لە شێوەی بووك و زاوا !
October 15, 2014
رەنگا و ڕەنگ
سیروان نیوەی ئۆتۆمبێلەكەی رەش كردووە، لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەكەش كڵاوێكی دەستكردی داناوە كە گوزارشتە لە جلی فەرمیی زاوا. لایەكی دیكەی ئوتۆمبێلەكەی سپی كردووە، كە گوزارشتە لە جلی سپی بووك و لە سەریشەوە تاجێكی وەك تاجەسەری بووكی لەسەر داناوە، بۆ دەربڕینی هێمای خۆشی و بەختەوەریش لە پشتەوەی ئوتۆمبێلەكە دوو لەزگەی ستیكەری (لكێنەری) شێوە سەری جیاوازی داناوە، یەكێك بۆ زاوا، ئەویتریش بۆ بووكە خان.
