قەت خەیاڵت بۆ ئەوە رۆیشتووە كە رۆژێك لە ئاسمان بخەویت ! رەنگە وەڵامی ئەو پرسیارە قوڕس بێت، بەڵام لەلای ئەو كۆمەڵە شاخەوانێكی ئیتاڵیا، ئەو خەیاڵەیان كردە راستی، ئەوەتا لەنێوان زنجیرە چیاییەكانی ئەلپ، چەندین كەمپ و شوێنی خەوتنیان لەسەر داوێكەوە و لە بەرزایی هەزارەها پێ لەسەر زەوییەوە، شەوانەی خۆیان لەو شوێنە بەرزە دەكەننەوە، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن لەو بەرزاییە دەخەون، ئنجا ئەوەی لە كاتی خەودا عەجوڵ و بە جووڵە بێت، ئەوە لە خوارەوەی چیایەكاندا خۆی دەبینێتەوە، شاخەوانە ئیتاڵیەكانیش، زۆر بە هەست و ئاگادارییەوە لەسەر ئەو تەڵە داوە دەخەون و جێگای خۆیان داناوە، تەنیا ئەوە نەبێت كە خۆیان بە گوریسێكەوە بەستاوەتەوە و لە ترسی كەوتنیان.