سەیرە!! ئامێرێك هەستی مرۆڤ ئاڵوگۆر دەكات
October 3, 2014
رەنگا و ڕەنگ
زۆرێك له ئێمه له خه‌ونی ئه‌وه‌داین جه‌سته‌ی كه‌سێكیترمان هه‌بێ، به‌تایبه‌ت ڕووخسار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له خووڕه‌وشت و بیركردنه‌وه‌ی خۆمان ڕازین! بۆ هه‌ڵبژاردنی جه‌سته و ڕووخسارێك به دڵی خۆمان، به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌مان جه‌سته و ڕوخساری كه‌سه ناوداره‌كان هه‌ڵده‌بژێرین، به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان.
وه‌ك له ماڵپه‌ڕی BBC دا هاتووه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ئه‌م كاره‌یان به ڕاستی كردووه، ئه‌وه‌ش له ڕێگای ئامێرێكه‌وه كه تا ڕاده‌یه‌كی باش ده‌توانێ گۆڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی دوو كه‌س بكات له نێوان یه‌كدی، به جۆرێك هه‌ستی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سی دووه‌مدا ده‌گرێت و كه‌سی دووه‌میش به پێچه‌وانه‌وه.
ڕیكی فرانسیس ئه‌و كچه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی ئامێره‌كه‌وه چووه ناو جه‌سته‌ی پیاوێكه‌وه، كه باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خۆی ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا كه جه‌سته‌ی بووبوو به جه‌سته‌ی پیاوێك ده‌ڵێ هه‌ستێكی زۆر سه‌یره و سه‌ره‌تا هیچ له‌گه‌ڵ خۆت ناگونجێ به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵیا ڕادێیت، پاشان بیرم ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر من هه‌موو كات ئه‌م جه‌سته‌یه‌م پێوه‌بوایه، ژیانم چۆن ده‌بوو!
ئه‌و ئامێره به ناوی ‘ببه به كه‌سێكی دی’ ناونراوه و تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك تاقیییان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كرداری ئاڵوگۆڕی جه‌سته‌یه به جۆرێك ده‌بێت كه هه‌ریه‌ك له دوو كه‌سه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ جه‌سته‌یان بگۆڕنه‌وه پشت ده‌كه‌نه یه‌ك و ئامێره‌كه له نێوانیانه، ئامێرێك وه‌ك چاویلكه ده‌كه‌نه چاویان و هێدفۆنێك به گوێیانه‌وه، له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی جێگیر به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه، له ڕێگه‌ی چاویلكه‌كه‌یانه‌وه یه‌كدی ده‌بینن به جۆرێك هه‌ردووكیان وه‌كوو گیانێك له دوو جه‌سته‌دا ده‌بن، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێكیان ده‌ست یان قاچی بجوڵێنێت ئه‌ویدیش به هه‌مان شێوه هه‌مان جووڵه ده‌كات.
به هۆی ئه‌و جوڵانه‌وه كه ڕێك وه‌كوو یه‌كدی ده‌یكه‌ن و ئه‌م ئه‌و ده‌بینێ و ئه‌و ئه‌م ده‌بینێ، واته هه‌ر یه‌كه جه‌سته‌ی ئه‌ویدی ده‌بینێ و كاتێ ده‌یه‌وێ قاچی بجوڵێنێته‌وه ده‌بینێ قاچی جه‌سته‌كه‌یتر له جیاتی خۆی ده‌جوڵێ، ئه‌م جوڵانه‌ش ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ بێت، تا زیاتر كه‌سه‌كه ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست ببێ كه جه‌سته‌كه‌ی
بووه به جه‌سته‌یه‌كی دی.
له كاتی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كه كه‌سێك به‌ناوی فال كردی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا، گوتی ده‌بێ جله‌كانمان دابكه‌نین، تا بزانم چۆنم له‌ناو جه‌سته‌یه‌كی دی.
پاشان گوتی به‌ڕاستی هه‌ستێكی سه‌یر بوو ده‌مبینی من پیاوێكم و به جلی ژێره‌وه‌ی پیاوانه‌وه وا ڕاوه‌ستاوم! هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌یاد ناچێته‌وه.
