بزانە کەلووەکەت چت پێدەڵێت !

بزانە کەلووەکەت چت پێدەڵێت !
كاوڕ
زۆر كەس هەن لەپێشەوە ئافەرینت لێ‌ دەكەن‌و بەڵام لەدواوە سەرزەنشتت دەكەن ، بڕوات بەكەسێك نەبێت كەهانت دەدات بۆ ئەنجامادنی كاری خراپ، پێویستە بەقوڵی بەخۆتدا بچیتەوە.
گا
زۆر كەس هەن لەپێشەوە ئافەرینت لێ‌ دەكەن‌و بەڵام لەدواوە سەرزەنشتت دەكەن ، بڕوات بەكەسێك نەبێت كەهانت دەدات بۆ ئەنجامادنی كاری خراپ، پێویستە بەقوڵی بەخۆتدا بچیتەوە.
جمك
ئاوات‌و خۆزگەت زۆرە ، بەدڵنیاییەوە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەكەت، باری داراییت بەرەو باشتر دەچێت.
قرژاڵ
لەم رۆژانە بیری رابردووت دەكەیتەوە، بەهۆی ئەوەش دەست دەكەیت بە گۆڕانكاری لە هەڵوێستەكانت كە لەوانەیە ئاوات‌و ئامانجی ژیانیشت بگرێتەوە.
شێر
ئەمڕۆ كەسێ كە دەمێكە ململانێت لەگەڵ دەكات تووشی سەر ئێشەت دەكات ‌و پەرێشان دەبیت، بۆیە پەنا وەبەر دولبەرەكەت دەبەیت‌و داوای هاوكاری لێ‌ دەكەیت.
گوڵەگەنم
ئەم هەفتەیە گۆڕانكارییەكی بەرچاو لەگشت بوارەكانی ژیانتدا دەبینیت ، بەڵام دەبێ‌ بەووریایەوە مامەڵە لەگەڵ خێزان‌و دەوروبەرەكەت بكەیت.
شایان
لایەنی سۆزداریت گەشەیەكی خێرا بەخۆیەوە دەبینێـ‌و سۆزو خۆشەویستیەكی لەرادەبەدەر رووت تێدەكات، لەوانەیە دیارییەكی بەنرخیشت بەدەست بگات.
دووپشك
لەوانەیە ئەمڕۆ نەگەیتە هیچ چارەسەریەك بۆ گیروگرتەكەت، بەڵام گوێگرتن لەئامۆژگاری ئەوانەی لەبورجی تەرازووت كەڵكی هەیە بۆت و قازانج دەكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی چوارشەممەیە.
كەوان
ئەمڕۆ كەمێك وەرس دەبیت، لەوانەیە لەبەڵێنێكیشت پەشیمان بیتەوە كەبەخۆشەویستەكەت داوە، بۆیە هەست بەئارامی‌و دەروون‌و ویژدانیت ناكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی شەممەیە.
گیسك
لەبواری خێزانیدا بەرەو باشتر هەنگاو دەنێیت، زۆربەی كێشەكانت بەرو چارەسەر كردن دەڕۆن، بۆیە ئەمەش وات لێدەكات كەباری دەروونیت ئارام بێتەوەو خۆشی ژیانت داگیر بكات.
گۆزە
هەندێك گۆڕانكاری بەرەو كێشەت دەبەن بەتایبەتیش لەبواری داراییەوە، بۆیە ئاگاداری خۆتبەو لەهەموو كارێك نزیك مەبەرەوە.
نەهەنگ
راستییەك بێئومێدو بێ‌ ورەت دەكات، بەڵام رۆژانی داهاتوو لەگەڵی رادێیت‌و خۆشحاڵ دەبین، بۆیە بەزیرەكی‌و پشوو فراوانی هەڵسوكەوت بكە با دوایی پەشیمان نەبیتەوە.
Top