شاژنە ئاسن، نازناوی ئەو ئافرەتەیە كە دەتوانێ تەنیا بە گوێچكەی شتی قوڕس بەرز بكاتەوە، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن توانیویەتی ئافرەتێك بە هێزی گوێچكەی هەڵبگرێ، ئەو كچە بە رەچەڵەك خەڵكی هیندستانە و ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، شاژنە ئاسن ناوی (ئاشا رانی)یە، تەمەنی (23) ساڵە و تا ئێستا دوو ژمارەی پێوانەیی لە بەرزكردنەوەی شتی قوڕس بە گوێچكەكانی هەڵگرتووە، توانیویەتی نزیكەی (31) كیلۆگرام بە گوێچكەی بەرز بكاتەوە، تەنانەت دەتوانێ بە پرچیشی ئەو كارە بكات، ئەوەتا لە نمایشێكدا (50) كیلۆگرامی بە قژی بەرز كردەوە، ئەوەی سەیرە لە نمایشێكی دیكەدا توانی (15) كیلۆگرام بە برژانگ و پێلووی چاوی بەرز بكاتەوە.