چەندین جۆری پانتۆڵ هەن و هەر شێوەیەك نەخش و دیكۆرێكە، پانتۆڵی مۆدەی پێشوو زیاتر لە جۆری جینز (كاوبۆی) بوو، لە پاییزی ئەمساڵدا، گۆڕانكاری تەواو بەسەر ئەو مۆدەدا دێت، لە بری ئەو پانتۆڵی قوماش دەبێتە جێگرەوەی جینز، چونكە وەرزی پاییز وەرزێكی تایبەتە و رەنگی ئەو وەرزە زیاتر زەردە و ئاسمانیشی هەورینە، هەر بۆیە پسپۆڕانی جل و بەرگ پێیانوایە، كە مۆدەی پاییز پانتۆڵی كراوە و كورت دەبێ، ئەو مۆدە بە پەلازیۆ Palazzo ناسراوە و هەروەها بێرمۆداش دەبێتە مۆدی سەرەكی ئەو وەرزە. پانتۆڵی وەرزە پاییز، شێوەی كراوە و كورتە، لەبەشی سەرەوەی وەكو كەمەردا تەسكە، پشتێنەكەشی توند و تۆڵ دەبەسترێ، لە بەشی خوارەوەشی كراوەیە و لە هەندێك پارچەشدا بە نەخش و قەد دەبێ. تۆش وەك كچێك تا لەو وەرزەدا وەك شۆخێك بیت، هەوڵبدە ئەو جۆرە پانتۆڵە بەم شێوازانە لەبەر بكەی: دەتوانی لەگەڵ قەمیسێكی جینز بێ، تا یەكسانی لە كراوەیی و توندیی مۆدەدا بەدی بكەی، چونكە پانتۆڵەكە شۆڕە و با قەمیسەكەت توند و تۆڵ بێت. یان دەتوانی لەگەڵ تیشیرتێك لەبەری بكەی، كە رەنگیان لەگەڵ یەكتر جیاواز بێت، یان تەنیا لەگەڵ كراسێكی سپیی سادە، جوانترین مۆدەی دەبێت.