چڕكردن و درێژكردنەوەی برژانگەكانت
September 25, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- بەكارهێنانی فازلین، شەوانە پێش خەوتن بڕێكی كەم فازلین بهێنە و لە ژێر و سەرەوەی برژانگتی بدە، لە بیریشی مەكە هەموو بەیانییەك دەم وچاوت و برژانگت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، دوای ماوەیەك هەست بە گۆڕانكاری لە شێوە و پڕیی برژانگت دەكەیت.
- بەكارهێنانی رۆنی گەرچەك، ئەوەش بە هەمان شێوەی فازلین لە برژانگ دەدرێ و بە گیراوەیەكی سەرەكی و بەهێز دادەنرێ، بۆ بەهێزكردن و پڕكردنی برژانگ، رەنگی مووی برژانگ تۆختر دەكات، درێژ و پتەوتر دەبێـت.
- بەكارهێنانی شیر، دەتوانی بە بەكارهێنانی شیر، برژانگت درێژ و پڕتر بكەیت، پەموویەك بهێنە و بە شیری بكە، دواتر ئەو پەمووە بە شیرە لەسەر برژانگت دابنێ، تا بە جوانی تەڕی دەكات و مووەكانی برژانگ سوود لە شیرەكە وەردەگرن، دوای ماوەی (15) خولەك برژانگت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
