جلە سەیروسەمەرەكانی كچانی ژاپۆن

جلە سەیروسەمەرەكانی كچانی ژاپۆن
لەم چەند ساڵەی رابردوو شاری تۆكیۆی ژاپۆنی كێبڕكێی شاری میلانۆی ئیتاڵی لە بواری فاشیۆن و مۆدەدا دەكات، ئەوەتا كچان و كوڕانی تۆكیۆ، لاسایی نمایشكارە ئیتاڵی و جیهانییەكان دەكەن، ئەوانەی لە میلانۆ نمایشی تایبەت دەكەن، ئەوانیش نمایشی سەر شەقام و جلی مۆدە لەبەر دەكەن، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین كە ئایا جۆری ئەو جلانەی لە میلانۆی ئیتاڵیا هەیە لەگەڵ ئەو جلانەی لە تۆكیۆ هەن، هاوشێوەن! لەم وێنانەدا دەبینن كە جل و بەرگی كچانی ژاپۆنی لە چ جۆر و شێوازێكە، كە تا ئێستا بە سەیرترین جلی مۆدە دەناسرێت، جێگەی سەرسوڕمانی هەموو كەسێك كاتێك ئەو كچە شۆخ و قژ رەنگ مۆر و شین و جلی پەڕپەڕەی جیاوازیان لەبەر دەبینێت، بەم چەشنە كچانی ژاپۆن دەبنە سەیرترین كچی دنیا لە پۆشینی جل و بەرگدا، هەروەها شاری تۆكیۆش دەبێتە شاری سەمەرەی مۆدە و فاشیۆن.
Top