چێشتخانەیەك لە ژێر ئاودا
September 25, 2014
رەنگا و ڕەنگ
لە شاری تیانجینی ناوچەی هایشتانگی چینی، چێشتخانەیەك لە ژێر دەریادا كراوەتەوە، ئەو چێشتخانەیە لە ژێر ئاوێكی قووڵ دانراوە، كە بەرز و نزم دەبێتەوە، لەوكاتەی خەڵك بیانەوێ بچنە ئەو چێشتخانەیە، كە وەك غەواسەیەك وایە بۆ سەر ئاو بەرز دەبێتەوە و كاتێك خەڵكەكە دەچنە ناوی ئیدی بەرەو ژێر ئاوەكەوە نزم دەبێتەوە، تا دەگاتە شوێنی خۆی، بەڵام ئێستا چارەسەریان بۆ ئەو كارەش دۆزیوەتەوە و بە ئامێرێكی جووڵاو لە نێوان چێشتخانەكە و سەر ئاو خەڵكەكە دەگوازێتەوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە كاتێك لەو چێشتخانەیە دادەنیشیت و خواردن نۆش دەكەی، لە سەر و تەنیشتت و هەموو لایەك گیاندارانی دەریا و ئاویی دەبینی، وەك ئەوەی لەناو ژوورێكی شووشەدا بیت، ئەوەش خۆشترین هەستت پێدەبەخشێ و لە ژێرەوەی قووڵایی ئاودا نان بخۆیت و گیاندارانی ئاویش ببینی.
