رووخساری نەخشێنراو

رووخساری نەخشێنراو
هونەر بە هەموو بەشەكانیەوە دنیایەكە لە دەربڕین و وێنای جوانی سرووشت و تەواوی بوون، هونەری وێنەكێشان لە دنیای ئەمڕۆدا جیا لە شێوە كلاسیكییەكەی جاران لەسەر شتی جیاواز و بە شێوەی جیاواز وێنە دەكێشرێت و كێشان لەسەر هەندێ شتی نامۆ بووە بە شتێكی مۆدێرن. وێنەكێشانی سەر جەستە رەنگە لە شێوەی ئاڵای وڵاتان و هێماكانی خۆشەویشتی بۆ وڵات بووبێ لە پێشتردا، بەڵام ئەوەی دەیبینین ئەو منداڵە جوانانە چۆن وێنەی گیانلەبەرە جیاوازەكانیان لەسەر دەموچاویان كێشاوە، رەنگە رەهەندی شاراوەتر لەپشتی ئەو وێنە كێشانە هەبێت و تەنها ئارەزووكردن نەبێت بۆ هەڵبژاردنی جۆری گیانلەبەرەكان، جیا لەوە خۆشەویستی و حەزی ئەو منداڵانە دەردەخات بۆ گیانلەبەرێك. ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە كە بەشێك لەو وێنانە زۆر بە زیرەكی كێشراون كە لەگەڵ دەم و چاوی منداڵەكان رێكبكەوێ و وەك بەشێكی گیانلەبەرەكە نیشان دەدرێت.
Top