دوو رێگا بۆ ئاڵیی لێوەكانت

دوو رێگا بۆ ئاڵیی لێوەكانت
لێو یەكێكە لە ئەندامە گرنگ و جوانەكانی لەش و گرنكی و جوانییەكی تایبەتی هەیە، بەتایبەت لە ناو خانمان كە دەیانەوێ جوانترین لێویان هەبێت و بە شێوەیەك سەرنجڕاكێش و دیار بێت. رێگەكانی گرنگی پێدان بە لێو زۆرن، بەڵام باشترینیان ئەم دوو رێگەیەن، یەكەم: كەمێك ئاوی گەرم بكەرە ناو قاپێكەوە پاشان لێوەكانت بخەرە سەر قاپەكە، واتە بە شێوەیەك بێت، هەڵمی ئاوەكە بەر لێوەكانت بكەوێت. ئەگەر بكرێ خاولییەك بەسەر سەرتدا بدەی، ئەوە زۆر باشترە، چونكە بەم هەڵمە كە وەك هەڵمی مەساج وایە، خانە مردووەكانی لێوەت لادەچن و لێوەكانت ئاڵتر و روونتر بە دیار دەكەوێت. رەنگە ئەوەندە هەڵمەتان پێ كەم بێت، بەڵام لێو شوێنێكی ناسكە ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی سافتر بێت. دووەم رێگە كە زۆربەی خانمان دەتوانن پەیڕەوی بكەن، ئەوەیە ئاوی لیمۆ لەگەڵ دوو كەوچك شیر تێكەڵ بكەن و جوان تێكی بدەن و لەسەر لێوتانی دابنن بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج خولەك، پاشان بیشۆن، ئەمەش پارێزگاری لە جوانی و گەشبوونی لێوەكانت دەكات.
Top