شەپۆڵی وا جوانت بینیوە!

شەپۆڵی وا جوانت بینیوە!
شەپۆلی دەریا، ئەو لێزمە جووڵەیەی ئاوە كە جێگەی سەرنج و جوانییە، مرۆڤ لەگەڵ بینینی شەپۆڵدا هەست بە ئارامی و هەستێكی رۆمانسی دەكات، بەڵام ئەی ئەگەر شەپۆڵەكان لە جوانترین جووڵەدا وێنەیان بگیرێت و دیمەنیان جوان بێ، وەڵامی ئەو قسەیە لەلایەن وێنەگری ئوستڕاڵی (دیب مۆریس)ە، ئەو وێنەگرە توانیویەتی وێنەی شەپۆڵێكی دەریا بگرێ كە تەنیا نزیكەی (30) سەنتیمەترێك بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە وێنەكاندا وادیارە كە شەپۆڵەكانی زریان و لافاون، تەنانەت بە جۆرێك وێنەكانی گرتووە، كە رەنگەكانی پەڵكەزێڕینەی لە سەر شەپۆڵەكاندا دیارە، كە دیمەنێكی یەكجار جوان و سەرنج راكێشی هەیە، كارەكەی دیب مۆریس وایكردووە كە وێنەكانی ببێتە بەرهەمێكی تازەی وێنەگرتن و داهێنان.
Top