چەند گیراوەیەك بۆ بەهێزكردنی نینۆكت

چەند گیراوەیەك  بۆ بەهێزكردنی نینۆكت
هەندێ لە خانمان و كچان گلەیی ئەوە دەكەن، كە نینۆكیان ناسكە و كاتێك بە شتێك دەكەوێ دەشكێ. ئەوان لە خەمی ئەوەدان كە بۆ ماوەیەكی زۆر خەریك بوون تا نینۆكیان درێژ بووە. ئێمە لێرەدا رێنمایی ئەو كەسانە دەكەین كە نینۆكیان وایە، دەبێ زیاتر وریای بن لە بەركەوتنی شت لە كاتی كاركردندا. چەندین رێگە و گیراوەش هەن كە نینۆكت بەهێز و پتەو دەكەن، تۆش دەتوانی ئەم چەند گیراوەیە بەم رێگەیانە ئامادە بكەی:
یەكەم:
-(3) كەوچك سركەی سێو
-زەردێنەی هێلكەیەك
هەر یەكە لە زەردێنەی هێلكە و سركەكە تێكەڵی یەكتری بكە، پاشان بە پارچە پەموویەك لە نینۆك و دەوروبەركەی بدە بۆ ماوەیەك تا وشك دەبێتەوە، یاشان دەستت بە ئاو بشۆ.
دووەم:
پارچە (سیر)ێك بهێنە، بۆ ماوەی (2) خولەك لە نینۆكی پەنجەتی بسووە،، پاشان دەست و پەنجەت بە ئاو و سابوون بشۆ.
سێیەم:
رۆنی زەیتوون بهێنە، هەندێك لەسەر ئاگری دابنێ تا گەرم بێ، ئەوەندە گەرم نەبێ دەستت بسووتێنێ، پاشان لەسەر نینۆكتی دابنێ بۆ ماوەی زیاتر لە (10) خولەك، دواتر دەست و پەنجەت بشۆ، لە كۆتاییشدا نینۆكەكانت بە پەموویەكی تەڕكراو بە ئاوی گوڵ بسڕەوە
Top