بەم رێگەیانە خۆت لە ئارەقە كردن بپارێزە

بەم رێگەیانە خۆت لە ئارەقە كردن بپارێزە
زۆربەی خانمان لە هاویندا بە دەست ئارەقە و بۆنی ناخۆشی ئارەقەوە دەناڵێنن، تەنانەت زۆر جار دەبێتە ساتە وەختێكی ناخۆش بۆ خانمان، بە تایبەت لەو كاتەی بەرەو شوێنێك دەردەچن، یان بەشداری ئاهەنگ و بۆنەیەك دەكەن، ئیدی بنباڵیان تەڕ دەبێ و جگە لەوەی جلەكانیان پیس دەكات، هەروەها بۆن و بەرامیشیان دەشێوێنێت. لێرەدا چەند رێگەچارەیەك هەن تا خانمان بتوانن خۆیان لە ئارەقە بپارێزن كە ئەمانەن :
- دوور بكەوە لە خواردن و خواردنەوەی زێدە گەرم وەك : چای، قاوە، ئاوی گەرم.
- جلی كراوە لەبەر بكە و لە جلی تەسك خۆت بە دوور بگرە.
- ئارەقەلابەر (دژە ئارەقە) بەكاربهێنە، بەر لە دەرچوونت، هەروەها لە دوای خۆ شووشتن.
- هەوڵبدە جلی دروستكراو لە پەموو یان كەتان لەبەر بكەی، چونكە فێنكترە لە جلی دیكە.
- لە جلی رەنگ رەش دوور بە، چونكە جلی رەش خۆشەویستی گەرمایە و گەرمی رادەكێشێ.
- هەردەم جلی پاك و خاوێن لەبەربكە، چونكە بەكتیریا و ڤایرۆس زیاتر لە جلی پیس كۆ دەبنەوە و بەمەش لەو كاتەی لەبەرتە ناهێڵێ هەوا بێت و بچێت.
- پێڵاوی تەسك لەپێ مەكە، چونكە هەست بە دڵتەنگیت دەكات و بیزار دەبێ، ئەوەش وادەكات كە جەستەت رێژەیەكی زۆر ئارەقە برێژێت.
- ئاویش كەم بخۆوە تا زۆر ئارەقە ناكەی، بە تایبەت بەر لە دەرچوون و چوونە بۆنە و ئاهەنگێك.
Top