كچ جوان و ناسكن بە روخسار و دڵەوە، هەندێكیان ئەوەندە جوانن لە بووكەشووشە و باربی دەچن، تەنانەت كچانی كوردیش ئەوەندە جوانن بە بووكەشووشە و مانگ و ئەستێرە ناو دەبرێن، بەڵام كچە بووكەشووشەی راستەقینە لە رووسیا دەژی، ناوی (ڤاڵێریا لیكۆنۆڤا)یە، تەمەنی (21) ساڵە و شێوەی روخساری سەرنج راكێشە و ناسكە، ئەو كچە لە سەرەتادا هەندێك لە بووكەشووشە دەچوو، بەڵام دوای زنجیرەیەك نەشتەگەری جوانكاری توانی شێوەی وەك بووكەشووشەیەك لێ كبات. روخساری ئەو كچە ئەوەندە ناسكە، ئەگەر لە دوورەوە سەیری بكەی وەدەزانی پەیكەری جل و بەرگە، بەڵام تا لێت نزیك دەبێتەوە و ئینجا دەزانی كە كچێكی ئەوەندە ناسكە و لە فریشتە دەچێت.