برنجی لەشجوانی

برنجی لەشجوانی
برنجی لەشجوانی
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسەكان چەند زانایەکی بەریتانی جۆرێک برنجیان پەرەپێداوە کە پارێزگاری لە لەشولاری مرۆڤ دەکات‌و یارمەتیدەدات بۆ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش. ئەو برنجە ڕێژەیەکی زۆری گەرماوزەی تێدایەو ھەرکەسێکیش بیخوات تا ماوەی ٤ سەعاتی دواتر ھەست بەتێری دەکات. زانایانی بەریتانیا ئەو برنجەیان ناوناوە برنجی لەشجوانی ‌و بەوە دەناسرێتەوە کە ھەر ١٠٠ گرامێکی تەنھا ٧.٧ی گەرماوزەی تێدایەو ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە بە بەراورد بەو گەرماوزەیەی لە جۆرەکانی تری برنجی ئاساییدا ھەیە، کە ژمارەکەی دەگاتە ٣٥٠ گەرماوزە لە ھەمان ڕێژەدا، ھەروەھا رێژەیەکی بەرزیش ئاو لە پێکھاتەکەیدا ھەیە.
Top