مەهێڵە ماكیاژەكەت تێكبچێت!
August 28, 2014
رەنگا و ڕەنگ
-پاككردنەوەی دەم و چاوت بە ئاوی شلەتێن، لە هاوینیشدالە ئاوی گەرمدوور بكەوە.
-بەر لە ماكیاژ كردن، پارچە بەفرێك لە پێستی دەم و چاوت بسووە و لێیبخشێنە.
-ئەو جۆرە ماكیاژەی كە تۆخ و قورسە بەكاری مەهێنە، بۆ زانینی ئاستی قورسی و سووكیی ماكیاژ، لەسەر ماكیاژەكە نووسراوە كە رادەی تۆخی و سووكیی چەندە.
سەرەتای ماكیاژەكەت بە رەنگی ئەساس دەست پێبكە، پاشان كرێمی دژە خۆر و دژە ئاو و شێی لێ بدە، كە لە بازاڕدا دەست دەكەون، لە كۆتاییدا پۆدرە لە هەموو پێستی دەم و چاوت بدە، بەم جۆرە پێستت لە شێ دەپارێزی و ماكیاژیش بۆ زۆرترین ماوە دەمێنێتەوە.
