ئەوەێ لەسەر قرش نەتزانیوە !
August 18, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ماسی قرش جۆری زۆرە، لەوانە: قرشی چەکوچی، قرشی پڵنگی، قرشی مافووری، قریش بەلای مرۆڤەوە مەترسیدارە،
بۆیە مرۆڤەکان بە ترسەوە لە ئاوی دەریاکان مەلە دەکەن، بەڵام لە راستیدا ماسی قرش ئەوەندە ھێرش ناکاتە سەر مرۆڤ! بەڵام کتێب و فیلمە سینەماییەکان قرشیان بەشێوەیەکی وا نیشانداوە کە زۆر مەترسیدارە و دوژمنی سەرسەختی مرۆڤە و لە ئاوی دەریاکاندا وا بەردەوام چاوەڕوانی مرۆڤە تا بیگرێت و بیخوات! بەڵام لە راستیدا وا نییە، قرش بە ھەموو جۆرەکانییەوە زۆر زۆر کەم ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ، ھەموو ھێرش کردنەکانی ماسی قرشیش بۆسەر مرۆڤ بە ھەڵە روودەدات، ماسی قرش کاتێک ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ، مرۆڤ بە بەرازی ئاوی تێدەگات، ئەگەر بزانێت مرۆڤە نزیکی ناکەوێت!
